الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 211 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو روی لەدابەزین كرد.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 211 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو روی لەدابەزین كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 211 ملیۆن و 749 هەزار و 456 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 45 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 166 ملیۆن و 239 هەزار و 456 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 147هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 700 دینار.
لەچەند رۆژی رابردوشدا، پارێزگاری بانكی ناوەندی رەتیكردەوە، دروستكردنی سەقامگیری لەبازاڕەكان پێویستی بە پاكێجی نوێ هەبێت و راشیگەیاند، بەبەردەوامی رێكارەكان لەچەند رۆژی داهاتودا بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.
گۆڕانكاری نوێ لەنرخی نەوت رویدا
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە دوێنێ كەمێك بەرزبۆوە، دوای ئەوەی چین كە خاوەنی دوەم گەورەترین ئابوری جیهانە، ڕێژەی سودی كورتخایەنی كەمكردەوە و هەروەها بیر لە پاكێجێكی فراوانی ڕێوشوێنی هاندان دەكاتەوە.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت هەشت سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 74.37 دۆلار، هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا بە 69.43 مامەڵەی پێوەكرا و یەك سەنت بەرزبوەوە.
هەڵاوسانی ئەمریكا لە مانگی ئایاردا خاوبوەوە، ئەمەش پشتگیری لەو بیرۆكەیە دەكات كە بانكی فیدڕاڵی یەدەگی فیدڕاڵی بەرزكردنەوەی ڕێژەی سود ڕابگرێت، ئەمڕۆش بەراورد بە مانگی رابردو هەردو جۆرەكەی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 3% بەرزبونەتەوە بەهۆی هیوای بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دوای ئەوەی بانكی ناوەندی چین ڕێژەی قەرزە كورتخایەنەكانی كەمكردەوە.
شارەزایانی ئابوری پێشبینی دەكەن، بانكی ناوەندی ئەوروپا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕێژەی سودی چارەكێكی دیكە بەرز بكاتەوە بۆ هێوركردنەوەی هەڵاوسانی قورس، بەڵام بانكی ژاپۆن كە ڕۆژی هەینی پلانەكەی ڕادەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت سیاسەتی زۆر نەرم و شلۆقی خۆی بپارێزێت.
هاوكات ئۆپێك+ هێڵێكی بنچینەیی كەمێك بەرزتری بە ڕوسیا داوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت، واتە ڕوسیا دەتوانێت لە ژێر دوایین پشكەكاندا زیاتر بەرهەمبهێنێت لەوەی پێشتر ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.

باشترین شت کە ئێستا دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە بەردەوام بیت لە چاودێریکردنی هێڵکارییەکان و هەواڵەکان و ڕاپۆرتە ئابوورییەکان بە شێوەیەکی کاتژمێری یان ڕۆژانە و ڕێگەیەکی زۆر باش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە لە ڕێگەی ئەپی WIKIFX ەوەیە. بە هەواڵە خێراکان و ئاگادارکردنەوەی نرخەکان و تەنانەت بارێکی هەستکردن لە کاتی ڕاستەقینەدا کە ئاماژەیە بۆ حیکمەتی قەرەباڵغییەکە، هەموو ئەو ئامراز و تێڕوانینانەت دەبێت کە پێویستن بۆ چێژوەرگرتن لە بازرگانی مۆبایل. ئەپەکە دابمەزرێنە، و بە ئیمەیڵەکەت ناوت تۆمار بکە
