الملخص:ئەمڕۆ دوشەممەنرخی زێڕ کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەوەش بەهۆی بەهێزی دۆلاری ئەمریکی کە کاریگەری لەسەر سەرنجڕاکێشیی کانزا زەردەکە هەبو، لە کاتێکدا بازاڕەکان چاوەڕێی داتای ئابوری گرنگ بون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر پلانەکانی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود لە داهاتودا.
ئەمڕۆ دوشەممەنرخی زێڕ کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەوەش بەهۆی بەهێزی دۆلاری ئەمریکی کە کاریگەری لەسەر سەرنجڕاکێشیی کانزا زەردەکە هەبو، لە کاتێکدا بازاڕەکان چاوەڕێی داتای ئابوری گرنگ بون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر پلانەکانی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود لە داهاتودا.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ 5 دۆلار دابەزی و یەک ئۆنسە بە 1913 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە دۆلار بەرزبوەوە و بەرەو بەرزبونەوەی هەفتانە دەڕوات.
نرخی زێر دابەزی و یەک ئۆنسە بە 1913 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
محهمهد حسێن، له زهڕهنگهری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە به خهندان-ی راگهیاند، نرخی زێر دابەزی و یەک ئۆنسە بە 1913 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 340 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 400 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 420 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 400 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 420 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
مات سیمپسۆن، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای سیتی ئیندێکس دەڵێت، “لە ماوەیەکی نزیکدا زێڕ بەرەو دابەزینی زیاتر دەڕوات”، بەڵام رەنگە کڕینی زۆری ئەو کانزایە پارێزگاری لە نرخەکەی بکات.
دۆلار لە بەرزترین ئاستی دو هەفتەی ڕابردو نزیکبوەوە کە ڕۆژی هەینی تۆماری کردبو
دۆلار لە بەرزترین ئاستی دو هەفتەی ڕابردو نزیکبوەوە کە ڕۆژی هەینی تۆماری کردبو، ئەمەش وایکردوە زێڕ بۆ خاوەن دراوەکانی دیکە گران بێت.

