الملخص:ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاو لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی ئاسیادا دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەران بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن پێش راگەیاندنی داتای نوێی ئابوریی ئەمریکا و چین لەم هەفتەیەدا، لە کاتێکدا کەمکردنەوەی چاوەڕوانکراو لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە سعودیە و ڕوسیا پاڵپشتی بازاڕەکەی کرد.
" />ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاو لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی ئاسیادا دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەران بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن پێش راگەیاندنی داتای نوێی ئابوریی ئەمریکا و چین لەم هەفتەیەدا، لە کاتێکدا کەمکردنەوەی چاوەڕوانکراو لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە سعودیە و ڕوسیا پاڵپشتی بازاڕەکەی کرد.
تینا تینگ، شرۆڤەکاری کۆمپانیای سی ئێم سی مارکێتس دەڵێت، “بازرگانانی نەوت لە پێش داتاکانی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەری ئەمریکا و کۆمەڵێک داتای ئابوری چینی لەم هەفتەیەدا بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن”.
دوای پلانەکانی گروپی ئۆپێک + رەنگە نرخی نەوتی خاو بەرزبێتەوە
ئاماژەی بەوەکردوە، رەنگە نرخی نەوتی خاو بەرزبێتەوە دوای ئەوەی گروپی ئۆپێک + پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیاتری دابینکردنی نەوت ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 49 سەنت کە دەکاتە 0.6% دابەزیوە
ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 49 سەنت کە دەکاتە 0.6% دابەزیوە و هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 52 سەنت کە دەکاتە 0.7% دابەزی و گەیشتە 73 دۆلار و 33 سەنت.
ئەم دو جۆرەی نەوت لە هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە 4% بەرزبونەوە و گەیشتنە بەرزترین ئاست
ئەم دو جۆرەی نەوت لە هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە 4% بەرزبونەوە و گەیشتنە بەرزترین ئاست لە مانگی ئایارەوە و بۆ دوەم هەفتەی لەسەریەک بەرزبونەوەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی سعودیە و ڕوسیا کە دو گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهانن، بەڵێنیاندا لە مانگی ئابدا دابینکردنی نەوت کەمبکەنەوە.
سعودیە بەڵێنیداوە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی تاکلایەنە بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا مانگی ئاب درێژ بکاتەوە، هاوکات ڕوسیا هەناردەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، ڕوسیا بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی زیاتر کەڵک وەردەگرێت بۆ دابینکردنی خواستی ناوخۆیی.