الملخص:بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانیش رایگەیاند، لە بازاڕەکاندا "شڵەژان دروستبوە و خەریکە دیناری عێراقی متمانە لەدەستدەدات".
" />بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانیش رایگەیاند، لە بازاڕەکاندا “شڵەژان دروستبوە و خەریکە دیناری عێراقی متمانە لەدەستدەدات”.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، “هۆکاری بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بۆ سزادانی ئەو 14 بانکە دەگەڕێتەوە کە قەدەغەی فرۆشی دۆلاریان بەسەردا سەپێنرا، هەرچەندە مامەڵە داراییەکانیان تەنها 1.29%ی هەمو ئابوری عێراق پێکدەهێنێت و پشکی وەرگرتنی دۆلاریان 8% کە هەمو مانگ بانکانەکان رۆژانە 16 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتوە لەکاتێکدا ئەو بانکانە حەواڵەی دەرەوەیان زۆر کەم بوە و ئەم بابەتەش دەمێکە پرسیاری جددیان لەسەربوە”.
ئەو بانکانەی کە سزایان خرایە سەر بانکی “ئاڵوگۆڕن و زۆر گەورە نین”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بانکانەی کە سزایان خرایە سەر بانکی “ئاڵوگۆڕن و زۆر گەورە نین” بەڵام ئەرکی بانکی ناوەندییە کە متمانەی دیناری عێراقی رابگرێت، کێشەکە ئەوەیە دینار خەریکە متمانەکەی لەدەستدەدات و خەریکە بێمتمانە دەبێت.
لێدوانە سیاسییە نابەرپرسیارانەکان وایکردوە کە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزببێتەوە
وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەڵێت، “لێدوانە سیاسییە نابەرپرسیارانەکان وایکردوە کە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزببێتەوە و ترسی لای خەڵک دروستکردوە، لەکاتێکدا ئەمڕۆش بانکی ناوەندی زیاتر لە 231 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام شڵەژان لە بازاڕدا دروستبوە و ئەو شەپۆلە وەکو شەپۆلی دەریا وایە کاتی دەوێت تاوەکو هێواش دەبێت”.
پێشبینی دەکات لەماوەی دو رۆژی ئایندەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بە بەرزی دەمێنێتەوە
هەروەها پێشبینی دەکات لەماوەی دو رۆژی ئایندەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بە بەرزی دەمێنێتەوە و هاوکات داوا دەکات بانکی ناوەندی عێراق بەیاننامە دەربکات و وەڵامی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەهای دینار بداتەوە.
