الملخص:لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ روی لە بەرزبونەوە کرد و بە رێژەی 2% بەرزبۆوە، لەبەرامبەریشدا بەهای دۆلار بەرامبەر بەدراوە بیانیەكان روی لەدابەزین كرد.
" />لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ روی لە بەرزبونەوە کرد و بە رێژەی 2% بەرزبۆوە، لەبەرامبەریشدا بەهای دۆلار بەرامبەر بەدراوە بیانیەكان روی لەدابەزین كرد.
نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار و دابەزینی داهاتی گەنجینەی ئەمریکا لە پاش بڕیاری ئاژانسی فیچ تایبەت بە کەمکردنەوەی ریزبەندی قەرزی ئەمریکا، هەر ئەمەش جۆرێک لە دڵەڕاوکێ دروستکرد بەرامبەر ئابوری وڵاتەکە پێش خستنەروی هیچ راگەیاندنێکی فەرمی لەم هەفتەیەدا.
دەستبەجێ نرخی زێڕ لەبازاڕەكان روی لە بەرزبونەوە کرد و بە رێژەی 2% نرخەكەی بەرزبۆوە
لەدوای گۆڕانكاریەكان، دەستبەجێ نرخی زێڕ لەبازاڕەكان روی لە بەرزبونەوە کرد و بە رێژەی 2% نرخەكەی بەرزبۆوە و یەك ئۆنسە زێڕ لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكانی ئەمڕۆ گەیشتە 1948.43 دۆلار، هاوكات پاش ماوەیەكی كەمیش لەكردنەوەی بازاڕەكان بۆ 1985.60 دۆلار بەرزبۆوە.
" />
زێڕ بە وەبەرهێنانێکی لەبار دادەنرێت لە ئەگەری دروستبونی دڵەڕاوکێی ئابوریدا کە جیهان پەنای بۆ دەبات.
لە لایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاشکرایکرد، بە گشتی لە جیهاندا خواست لەسەر ئاڵتون روی لە کەمی کردوە، جگە لە مامەڵەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە دەرەوەی بۆرسەی جیهانی ئەنجام دەدەرێن.
هاوشێوەی ئاڵتونیش، زیو بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی بە رێژەی 2% گەیشتە 24.37 دۆلار، هاوكات پلاتینیۆم بەجێگیری ماوەتەوە و نرخەكەی 931.01 دۆلارە .
