ئابوریی یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی داهاتودا ڕوبەڕوی کێشەی گەورە دەبێتەوە بەهۆی توندبونەوەی سیاسەتی دراو، هەڵاوسان و بەرزبونەوەی نرخی وزە، و هیچ كەسێك خۆزگەی پێناخوازێت و مایەی بەزەییە.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، “ئابوریی وڵاتانی نێو یەکێتیی ئەوروپا ڕوبەڕوی مەترسیی کەمبونەوەی 5% لە ساڵی 2024دا دەبێتەوە، لەژێر رۆشنایی بەرزبونەوەی نرخی وزە و کەمبونەوەی ڕێوشوێنەکانی پاڵپشتیی حکومەت و بەرزبونەوەی رێژەی سودی بانکی”.
هۆشداری دەدەن لە ئەگەریی دابەزینی دراوی ئەوروپی کە یۆرۆیە
شارەزایانی بلومبێرگ پێیانوایە، ئەم هۆکارانە مەترسی پاشەکشەی ئابوریی گەورە زیاد دەکەن، هەروەها هۆشداری دەدەن لە ئەگەریی دابەزینی دراوی ئەوروپی کە یۆرۆیە.
دراوی ئەوروپی روبەروی گەورەترین مەترسی دەبێتەوە
ئاماژە بەوەشکردوە، “دراوی ئەوروپی روبەروی گەورەترین مەترسی دەبێتەوە لە ئەنجامی بەرزبونەوەی رێژەی سود و نوێبونەوەی سنوردارکردنی خەرجییەکان، ئەمەش مەترسییەکانی پاشەکشەی ئابووری گەورە زیاد دەکات”.
کاریگەریی زیادبونی تێچوی قەرزکردن لە ساڵی 2024دا دەگاتە لوتکە
شارەزایان ئاشکرایانكردوە، کاریگەریی زیادبونی تێچوی قەرزکردن لە ساڵی 2024دا دەگاتە لوتکە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرهەمی گشتیی ناوخۆ بەڕێژەی 3.8% و ئەگەر ئەمە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوشوێنی پاڵپشتییەکان و زیادبونی وزەدا هاوکات بێت، ئەوا ژمارەکە بۆ 5% بەرز دەبێتەوە، هەروەک دۆخەکەیان بە تۆڵەسەندنەوەیەکی ئازاربەخش لە سیاسەتیی بەرزکردنەوەی رێژەی بانکیی ناوەندیی ئەوروپا لە قەڵەمدا.
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
151،000
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4،860،000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2،700=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
164،،000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
189،000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=109$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$