الملخص:مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری ئابوری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك هۆكاری دیاریكرد كه بونه هۆكار بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی و راشیگه‌یاند، "دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین، هه‌روه‌ها ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای بانكی ناوه‌ندیش كه به‌پێی ڕێساكانی پابه‌ندبون نه‌خشه‌ی بۆكێشراوه به‌رده‌وام ده‌بێت".

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری ئابوری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك هۆكاری دیاریكرد كه بونه هۆكار بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی و راشیگه‌یاند، “دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین، هه‌روه‌ها ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای بانكی ناوه‌ندیش كه به‌پێی ڕێساكانی پابه‌ندبون نه‌خشه‌ی بۆكێشراوه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “توانای به‌رزی یه‌ده‌گی دراوی بیانی كه عێراق خاوه‌نییه‌تی، به‌ڕێوه‌بردنی باش، دابینكردنی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی عێراق له ماوه‌ی ڕابردودا بونه هۆی باشتربونی به‌رچاو له نرخی ئاڵوگۆڕ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا”.
ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌ره به‌ره ده‌ستیان كردوه به نزیكبونه‌وه له بازاڕی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی
وتیشی، “ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار بازاڕه‌كان به‌ره به‌ره ده‌ستیان كردوه به نزیكبونه‌وه له بازاڕی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی به چه‌ندین هۆكار، دیارترینیان ڕێكوپێكی بازرگانی ده‌ره‌كییه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌رمییه گه‌وره‌یه‌ی كه بانكه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پلاتفۆرمه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی گواستنه‌وه‌كان”.
هۆكارێكی دیكه بۆ ره‌خساندنی گواستنه‌وه‌ی دراو به چه‌ندین شێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ ره‌خساندنی گواستنه‌وه‌ی دراو به چه‌ندین شێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌ش كارتی پاره‌دان به هه‌مو فۆرمه‌كانییه‌وه، هاورده‌كردنی دراوی بیانی كاش بۆ ناو وڵات، ڕێكخستنی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی به دراوی جۆراوجۆر، نه‌ك ته‌نها دۆلار، به‌ڵكو به یۆرۆش، جگه له‌وه‌ش بۆ دراوی وڵاتان و هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانی وه‌ك درهه‌می ئیماراتی و ئه‌وانی دیكه، هه‌مو ئه‌مانه به‌شداربون له‌كه‌مبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی”.
ئه‌م نه‌رمییه گه‌وره‌یه بازاڕێكی گونجاوی بۆ دراوی بیانی دروستكردوه
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌شڵێت، “ئه‌م نه‌رمییه گه‌وره‌یه بازاڕێكی گونجاوی بۆ دراوی بیانی دروستكردوه كه له‌لایه‌ن یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه پشتگیری ده‌كرێت كه هه‌مو ههڵاوسانهكانی بازاڕی هاوته‌ریب و بازاڕی بازرگانان له‌خۆده‌گرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین، هه‌روه‌ها ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای بانكی ناوه‌ندیش كه به‌پێی ڕێساكانی پابه‌ندبون نه‌خشه‌ی بۆكێشراوه به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌مانكاتدا ئازادی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه هه‌یه به‌جۆرێك یاساكانی پابه‌ندبون پێشێل نه‌كه‌ن، هه‌موان یه‌ك ڕێباز په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌ویش باشتركردنی به‌های دیناری عێراقییه به‌رامبه‌ر به‌دۆلار”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار گه‌یشته 152 هه‌زار و 750 دینار، تمه‌نی ئێرانیش به نزمی مایه‌وه و 100 دۆلار به پێنج ملیۆن و 40 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی ههرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
152,750
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
168,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
195,250=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,040,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125,050
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,850=100$
