الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو روی لەدابەزین كرد.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو روی لەدابەزین كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 252 ملیۆن و 86 هەزار و 600 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 56 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 195 ملیۆن و 386 هەزار و 600 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 هەزار و 400 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 600 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 هەزار و 450 دینار و بەوتەی شارەزایانی ئابوریش، بەهاكەی بەرامبەر بەدینار زیاتر دادەبەزێت.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 600 دینار
