الملخص:نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک زیانەکانی درێژکردەوە، بەوتەی شارەزایانیش هۆکارەکەی ب بۆ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە کە بوە هۆی بوژانەوەی بازاڕی خانوبەرەی ئەمریکاوە، لەکاتێکدا ترسی خواست لەسەر نەوت لە چین بەردەوامی هەیە.

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک زیانەکانی درێژکردەوە، بەوتەی شارەزایانیش هۆکارەکەی ب بۆ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە کە بوە هۆی بوژانەوەی بازاڕی خانوبەرەی ئەمریکاوە، لەکاتێکدا ترسی خواست لەسەر نەوت لە چین بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 75.69 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 14 سەنت کە دەکاتە 0.2% دابەزیوە و گەیشتوەتە 71.06 دۆلار.
دوای ئەوەی داتاکانی ئەمریکا دەریانخست، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدراوە بیانیەکان روی لەبەرزبونەوە کردوە، ئامارێکی نوێ خرایەڕو کە دەریخست، نرخی بیناسازی خانو لە ئەمریکا لە مانگی ئایاردا بەرزبوەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا و مۆڵەتی بیناسازی زیادیکردوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی کە ڕەنگە بازاڕی خانوبەرە بگەڕێتەوە دوای ئەوەی کاریگەری بەرزبونەوەی ڕێژەی سودی بانکی فیدراڵی یەدەگی فیدراڵیی لەسەر بو.
بەهێزی دۆلار کاریگەری لەسەر خواست لەسەر نەوت هەیە، چونکە ئەو کاڵایەی بە دراوی ئەمریکی بێت، نرخەکەی بۆ هەڵگرانی دراوی تر گرانتر دەکات، لەگەڵئەوەشدا بازاڕ هێشتا نیگەرانە لە وەستانی بوژانەوەی نەوت لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی جیهانە
لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی گەشەکردن، پەکین دوێنێ سێشەممە ڕێژەی سودی سەرەکی قەرزەکانی بۆ یەکەمجار لە ماوەی 10 مانگدا کەمکردەوە، ڕێژەی سودی قەرزی یەک ساڵ و پێنج ساڵەی بە ڕێژەی 10 خاڵ کەمکردەوە، کە کەمترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا
کەمکردنەوەی ڕێژەی سود لە دوای داتا ئابورییەکان هات کە دەریدەخەن کەرتەکانی فرۆشتنی تاکەکەسی و کارگەکانی چین قورسە لەئێستادا بتوانن ئەو قازانجە بپارێزن کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەدەستیان هێناوە دوای وازهێنان لە سنوردارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
