الملخص:ئەمڕۆ پێنجشهممه بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانكاری بهسهرهات و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 600 دینار، تمەنی ئێرانیش زیاتر دابهزینی بهخۆوه بینی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 975 هەزار تمەن.

ئەمڕۆ پێنجشهممه بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانكاری بهسهرهات و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 154 هەزار و 600 دینار، تمەنی ئێرانیش زیاتر دابهزینی بهخۆوه بینی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 975 هەزار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=154,600
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,975,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
165,500=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
191,750=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=107,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=124$

بەپێی ئاماری ئیدارهی وزەی ئەمریکا، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 65 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە ساڵی رابردو هەناردەكردن بۆ ئهو وڵاته بهڕێژهی 33.5٪ زیادیکردوە.
بەپێی خشتەیەکی ئیدارهی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە سەرەتای مانگی (کانونی دوەم/1) تاوەکو کۆتایی مانگی (حوزەیران/6)ی ئهمساڵ بڕی 64.72 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردو بهڕێژهی 33.5٪ زیادیکردوە.
بڕی 48.45 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە
لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بڕی 48.45 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 139٪ زیادیکردوە، چونکە لەو ساڵەدا تەنها بڕی 27.04 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەی ئەمریکا کراوە.
زۆرترین رێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەمریکا لە مانگی (شوبات/2)ی ئهمساڵ بوە
هەر بە پێی خشتەکەی ئیدارهی وزەی ئەمریکا، زۆرترین رێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەمریکا لە مانگی (شوبات/2)ی ئهمساڵ بوە بە شێوەیەک تەنها لەو مانگە بڕی 12.16 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەی ئەمریکا کراوە و کەمترین رێژەش کە 9.33 ملیۆن بەرمیلە لە مانگی (حوزەیران/6)ی 2023 بوە.
رێژهی 10٪ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکایه
بەپێی ئەو ئامارانە 10٪ی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکایەوە، عێراق چوەتە ریزی ئەو 10 وڵاتەی زۆرترین رێژەی نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەن.
